Cîhan
ئیدارەی بایدن دڵخۆشبووە بە هەڵسوکەوتەکانی زێلێنسکی لە داڤۆس
پەیامی کورد... ئیدارەی بایدن دڵخۆشبووە بە هەڵسوکەوتەکانی زێلێنسکی لە داڤۆس
کەناڵی "ئێن بی سی نیوز" رایگەیاند، نوێنەرانی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بە هەڵسوکەوتە دیسپلینکراوەکانی زێلێنسکی کە بە ئاشکرا داوای پشتیوانی و پارەی نەکردووە.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "زیلێنسکی کە بە شێوەیەکی ئاسایی چالاک بوو، بەئاشکرا بانگەوازی بۆ یارمەتیەکان نەدەکرد، ئەم گۆڕانکارییە لە ئیدارەی بایدندا بەرز نرخێندرا، بەو پێیەی هەندێک لە بەرپرسان پێیان وابوو کە ئەو بە تەواوەتی متمانەی بە ڕابردوو هەبووە و فشارێکی زۆری لەسەر کۆنگرێس دروستکردووە بۆ پشتگیریکردنی ئۆکرانیا".
ڕۆژئاوا پێشتر سەرنجی بۆ ڕەفتاری نەشیاوی زێلێنسکی لە پرسیار و سواڵکردنیدا ڕاکێشابوو.