TR KU SO
FB X
Cîhan

دیاری ١٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ پێدانی زانیاری دەربارەی ڕابەری نوێی داعش

سارا
Yazar
📅 25 Eylül 2020 15:10

پەیامی کورد      ...     دیاری ١٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ پێدانی زانیاری دەربارەی ڕابەری نوێی داعش .

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە جەختی کردەوە : بە هەر کەسێک کە دەربارەی " حجی عەبدۆڵلا " سەرکردەی نوێی گرووپی تێرۆریستی زانیاریگەلێک بخەنە ڕوو کە ببێتە هۆی دەست بەسرکردنی ١٠ میلیۆن دۆلار دیاری دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک هەژماری فەرمی بەرنامەی بانەوبانگ بە " پاداشت بە هۆی عەدالەت " سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەر نووسی " حجی عەبدۆڵلا کەسێکی تێرۆرسیتە و خائینە هەر بۆیە هەر کەسێک کە لە تێرۆریسم بێزارە و ڕقی خیانەتی لە دڵە دەربارەی ئەو هەواڵ بدات . دەمانەوێت لە ڕێگای ئەوەوە سەرکردە نوێیەکانی داعش بناسین . دیاری ١٠ میلیۆن دۆلاری لە دەست خۆ مەدەن .

لە بەیاننامەی ئەم بەرنامەیەدا هاتووە حجی عەبدۆڵلا جەنایەتگەلێکی بێ هەژماری لە دژی کەسانی بێ تاوان و بێ گوناە بووە بۆیە ئەگەر هەر جۆرە زانیارییەک دەربارەی ئەو و شوێنی خۆحەشاردانی ئەوتان هەیە پەیوەندی بە ئێمەوە بکەن .

ئەم بەرنامەیە بە ئاماژەدان بە ناوی فەرمی ئەم سەرکردە یەی داعش " موحەمەد سەعید عەبدۆلڕەحمان ئەلمەولا " یە هەروەها ووتوویەتی کە ئەو ناوگەلێکی دیکەشی هەیە وەکوو ئەبوو عۆمەر الترکمانی ، عەبدۆل ئەمیر موحەمەد سەعید الصلبی و لە دوای لەناوچوونی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردایەتی داعش ی لە سەر شان گرتووە

Paylas: