دەرکەوتنی سەنەدی نهێنی بەکارهێنانی چەکی فەڕەنسەوی لە دژی خەڵکی سڤیل لە شەڕی یەمەن
پەیامی کورد ... کەشف و دۆزینەوەی سەنەدگەلی نهێنی بەرگری فەڕەنسا سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی فەڕەنسەوی لە شەڕی یەمەن نیشان دەدات کە عەرەبستانی سەعوودی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەم چەکانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە شەڕی یەمەن و لە دژی خەڵکی سڤیل بە کاریان هێناوە .
ڕاپۆرتی ١٥ لاپەڕەیی دۆزراوە بە ناونیشانی " یەمەن ، دۆخی ئەمنییەتی " ، کە دەزگای زانیاری سەربازی فەڕەنسا لە بەرواری ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ بۆ ئێمانیئێل ماکرۆن نێردراوە نیشان دەدات کە ئەو چەکە فڕۆشراوانەی فەڕەنسا بە عەرەبستانی سەعوودی و ئیماراتی عەرەبی لە هێرشە دەریاییەکان ، ئاسمانی و زەوینییەکان لە یەمەن بە کار هاتووە .
ئەم راپۆرتە لە حاڵێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە بەرواری ٢٠ی جانیوەری ٢٠١٩ ووتبووی : " من ئاگاداری ئەم شتانە نیم کە چەکی فەڕەنسەوی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە شەڕی یەمەن بە کارهاتووە .
سەرەڕای ئەوەی کە دەوڵەتی فەڕەنسا لەم ڕاپۆرتە ئاگادار بووە بەڵام لە هەمان کاتدا ڕەتی دەکاتەوە کە چەکی فەڕەنسەوی لە کوشتاری خەڵکی سڤیل لە یەمەن بە کار هاتووە