TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاگاداری گرینگ ... ڤیرووسی کۆرۆنا زۆر لەوە مەترسیدارترە کە بیری لێدەکرێتەوە

سارا
Yazar
📅 10 Mart 2020 23:26

پەیامی کورد    ...    ڤیرووسی کۆرۆنا زۆر لەوە مەترسیدارترە کە بیری لێدەکرێتەوە .

کاریگەری بەرچاوی کاردانەوەی خێرای پاک و خاوێنی و هێڵانەوەی خەڵک لە ماڵەکانیان بە هۆی ئەم ڤیرووسەوە زۆر گرینگە

زانایانی زانکۆی ڤۆهان لە تاقیکارییەکی گرینگ دا بۆیان دەرکەوەتووە کە  ڤیرووسی کۆرۆنا زۆر مەترسیدارتر لەوە کە پێشتر بیری لێدەکرایەوە .

لەو تاقیکارییەدا کە لە کاتی هەڵوەشاندنەوە لاشەی مردووانی تووشبوو بەم ڤیرووسە دەرکەوتووە نیشان دەدات کە ئەم ڤیرووسە دەبێتە هۆکاری زەرەر و زیانی چاوەڕوان نەکراو لە سییسەکان و سیستەمی بەرگری لەشدا ، کە تەنانەت ئەگەر نەخۆشەکە چارەسەریشی بۆ بکرێت ، ئەم زیانانە تاهەتایە لە سەر سیەکانی دەمێنێتەوە ، یەکێک لەم زیانانە تەنگە نەفەسییە .

پێنگ ژیۆنگ یەکێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی ژۆن ژنان ڕایگەیاندووە : کاریگەری ڤیرووسی کۆرۆنا لە سەر مرۆڤ هاوشێوەی تێکەڵیەکی زۆر بەهێزی هەناسەدانی ڤیرووسی " بە شێوەی سەندێرمی بەهێزی سارس و ئایدز "  ، چوونکە هەم سییەکان و هەمیش سیستەمی بەرگری لەش تووشی زەرەرو زیانی هەمیشەیی دەکات 

 

Paylas: