٢٤ چەکداری تورکیا بە دەستی شەڕڤانان لە ڕۆژئاوا کوژران و بریندار بوون
پەیامی کورد ... ٢٤ چەکداری تورکیا بە دەستی شەڕڤانان لە ڕۆژئاوا کوژران و بریندار بوون .
هێزی رزگاری عه‌فرین رایگه‌یاند، له چالاكیه‌كانی رۆژانی رابردووی شه‌ڕڤانانیان ١٠ چه‌كداری سه‌ر به توركیا كوژراون و ١٤ دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی راگه‌ێندراوێكی هێزی رزگاری عه‌فرین رۆژی ٢١ ی نیسان له چالاكیه‌كی شه‌ڕڤانانیان له سه‌ر رێگای گوندی كیمار و به‌رادی له سنووری ناحیه‌ی شێراوا دوو چه‌كداری سه‌ر به توركیا كوژراون و سێی دیكه برینداربوون.
راشیگه‌یاندووه، رۆژی ٢٣ ی نیسانیش له سێ چالاكیدا له جه‌رابلۆس و راعی سه‌ر به عه‌فرین ٨ چه‌كداری سه‌ر به توركیا كوژراون و ١١ ی تریش برینداربوون.
هێزی رزگاری عه‌فرین كه له دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٨ دا عه‌فرین كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی توركیا و گرووپه سوورییه‌كانی هاوپه‌یمانی دامه‌زراوه، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه چالاكیه‌كی دیكه‌شیان له گۆڕه‌پانی مارعی ئه‌و شاره ئه‌نجام داوه به‌ڵام تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا نه‌زانراون.