TR KU SO
FB X
Cîhan

دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینەکان دەبێ بە خێراترین کات لە سێدارە بدرێن

Navas Jan
Admin
📅 14 Aralık 2022 23:34


نوێنەرێکی پەرلمانی ئێران: دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینەکان دەبێ بە خێراترین کات لە سێدارە بدرێن

مستەفا میرسەلیم، نوێنەری پەرلمانی ئێران وتوویەتی، ئەو کەسانەی کە لە ڕاپەڕینەکان دەسبەسەر دەکرێن دەبێ لەنێوان ٥ تا ١٠ ڕۆژدا لە سێدارە بدرێن.

مستەفا میرسەلیم، نوێنەری پەرلمانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٢،، لە وتووێژێکی تێلێڤیزیۆنیدا لەگەل یەکێک لە کاناڵە نێوخۆییەکانی ڕێژیمی ئێران، سەبارەت بە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژ بە ڕێژیمی دیکتاتۆر وتی: "مەودای ئەو کەسانەی کە لەو ڕۆژەوە دەسبەسەر دەکرێن هەتا کاتی لەسێدارەدانیان، دەبێ ٥ تا ١٠ ڕۆژ بخایەنێت".

ناوبراو هەروەها وتوویەتی: "من بەهەموو شێوازێک پشتیوانیی لە دەزگایی قەزایی ئێران، لەهەمبەر ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەم کە دەیانهەوێت دژی دەسەڵات ناڕەزایەتیی دەرببڕن".

Paylas: