دەستپێکی بەرهەمهێنانی ڕۆبۆتگەلی شەڕکەری سەربەخۆ و خودمۆختار لە ڕووسیا
پەیامی کورد ... دەستپێکی بەرهەمهێنانی ڕۆبۆتگەلی شەڕکەری سەربەخۆ و خودمۆختار لە ڕووسیا .
وەزیری بەرگری ڕووسیا هەواڵ لە بەرهەمهێنانی بەرفراوانی ڕۆبەتگەلی شەڕکەری خۆدمۆختار لە ڕووسیا دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک تەکنیکی فیلمگەلی خەیاڵ بووەتە ڕاستی . ئێستا لە ڕووسیا بەرهەم هێنانی وەجبەیەک لە ڕۆبۆتگەلی شەڕکەر کە توانایی چالاکی بەرەوڕووبوونەوەی دوژمن یان هەیە دەستی پێکردووە .
سێرگی شۆیگۆ ، وەزیری بەرگری ڕووسیا جەختی کردەوە کە هێزی چەکداری ڕووسیا بەم زووانە ڕۆبۆتگەلێکی ڕەزمی شەڕکەری خۆدمۆختار دەکەێتە بەر دەستی کە توانایی بەرەوڕووبوونەوەی سەربوخۆی لە مەیدانەکانی شەڕدا هەیە . بەرهەمهێنانی کارگەیی ئەم کەل و پەلانە لە ڕووسیا دەستی پیکردووە .
وەزیری بەرگری ڕووسیا هەروەها ووتی : بەرهەم هێنانی فراوانی ڕۆبۆتگەلی شەڕکەر لە ڕووسیا دەستی پێکردووە ،و باقی ڕۆبۆتگەلی شەڕکەر تەنیا نموونەگەلی تاقیکاری بوونی نییە بەڵکوو ڕۆبۆتگەلێکن کە بە تەنیایی دەتوانن دوژمن لەناوببەن