دەستگیر کردنی ٩ تیرۆریست لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق
ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی: ٩ تیرۆریست لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەستگیرکراون
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز کە لە ڕوونکردنەوەیەکی ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی عێراق وەریگرتووە، ٩ تیرۆریست لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
هاوکات لە هەواڵەکەدا عەمید یەحیا رەسول، وتەبێژی ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوە داوە کە بەپێی زانیارییەکانی هەواڵگری فیرقەی ١٠ی سەر بە سووپای عێراق ٤ تیرۆریستی لە میانەی دانانی کەمینێکدا دەستگیرکردووە و فیرقەی ٢٠ی سووپاش ٣ تیرۆریستی دەستگیر کردووە”.
لەلایەکی دیکەوە ئەم ووتەبێژە ڕاشیگەیاندووە کە هێزەکانی سووپا ٢ تیرۆریستی دیکەیان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە کە ناوچەکە لەژێر بازنەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار دایە.
پێشووتر حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەرواری ٩ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ دا ڕزگاربوونی عێراقی بە تەواوەتی ڕاگەیاندبوو.