Cîhan
ڕادەست کردنەوەی " گولەن " بە تورکیا لە لایەن ترامپەوە ڕاست نییە
پەیامی کورد ... لێدوانەکەی وەزیری تورکیا ، بۆ ڕادەستکردنی گولەن لە لایەن ترامپ ەوە دوورە لە ڕاستی .
بەرپرسێکی کۆشکی سپی، لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە پەیوەندی لە گەڵ بەڵێنی دۆناڵد ترامپ، بۆ ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن ڕەتدەکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی ئەم بەرپرسەی کۆشكی سپی بدات، لە سەر زاری ئەو دەڵێ ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت ڕادەستکردنەوەی گولەن هیچ بەڵێنێکی بە ئەنکەرە نەداوە و ئەم لێدوانەی مەولود چاووش ئۆغڵۆ دوورە لە ڕاستی.
ئەنکەرە، فەتحوڵڵا گولەن بە کەسی سەرەکی کودەتاکەی ٢٠١٦ـی تورکیا تۆمەتبار دەکات و بەرەدوام داوای لە واشینتۆن کردووە ڕادەستی بکاتەوە.