TR KU SO
FB X
Cîhan

" دەستبە سەر کردنی ڕاوێژکاری ئەرتەشی ئاڵمانیا بە گومانی سیخوڕی بۆ ئێران "

سارا
Yazar
📅 15 Ocak 2019 21:37

پەیامی کورد  ...  ئەفسەرانی پۆلیسی جەنایی ئاڵمانیا ، ڕاوێژکاری ئەرتەشی ئەم ووڵاتەیان بە گومانی ڕادەست کردنی زانیاری نهێنی بە بەرپرسانی ئێستێخباراتی ئێران دەست بەسەریان کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دادستانی گشتی ئاڵمانیا لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی دا لەمبارەوە ڕایگەیاند .

قسە سەبارەت بە عەبدۆلحەمید س ٥٠ ساڵەیە کە باری شارستانی ووڵاتی ئاڵمانیا و ئەفغانێستانی هەیە . ئەو ڕۆژی سێ شەممە دەست بە سەر کرا . لەمبارەوە هاتووە : " لە پەیوەندی لەگەڵ عەبدۆلحەمید س ، شک و گومانی زۆر جیددی هەیە کە نابراو بۆ دەزگایەکی سڕری و نهێنی دەرەوەی ووڵات کاری کردووە .ئەم کەسە گومانلێکراوە ، لە پێداچوونەوەی ڕێژەی ووتاری ئەنجام داوە و ڕاوێژکاری ووڵات ناسی ئەرتەشی ئاڵمانیا بوو . هەر لەمبارەوە بە ئەگەری زۆر ئەم کەسە زانیاری زۆر نهێنی بە بەرپرسانی ئێرانی ڕادەست کردووە . "

ئەمڕۆ ئەم کەسە لە دادگا دا ئامادە دەبێت و لە سەر ئەم کەسە بڕیار دەدرێت .  

Paylas: