TR KU SO
FB X
Cîhan

دەزگا هەواڵگرییەکانی چین سەبارەت بە تێکهەڵچوونی تووند لەگەڵ ئەمریکا هۆشداری دەدەن

سارا
Yazar
📅 05 Mayıs 2020 14:23

پەیامی کورد     ...    دەزگا هەواڵگرییەکانی چین سەبارەت بە تێکهەڵچوونی تووند لەگەڵ ئەمریکا هۆشداری دەدەن .

لە دۆسیەیەکدا کە ئاژانسە هەواڵییەکانی ووڵاتانی ئەورووپایی دەستیان کەوتووە هاتووە و نیشنا دەدات کە دۆخی پەویوەندیدار بە ڤیرووسی کۆرۆنا و پاشهاتەکان دەتوانێ ببێتە هۆی بەرەوڕوو بوونەوەی ئەمریکا و چین و هەروەها زیاد بوونی هەستیاری شەڕئەنگێزانە لە لایەن ووڵاتانی ڕۆژئاواییەوە 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەشگەلێکی کلیدی و ستراتیژیکی ڕاپۆرتی شاراوە و نهێنی  سرویسگەلی تایبەتی چینی بۆ ڕابەری چین کە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز توانیویەتی دەست بخات نیشان دەدات کە دۆخی پەیوەندیدار بە کۆرۆنا و پاشهاتەکانی ئەم ڤیرووسە دەتوانێ ببێتە هۆی بەرەوڕوو بوونەوەی ئەمریکا و چین و هەروەها زیاد بوونی هەستیاری شەڕئەنگێزانە لە لایەن ووڵاتانی ڕۆژئاواییەوە  .

لە ڕاپۆرتەدا کە لە لایەن کارناسانی ئاکادێمی پەیوەندییە نێونەتەوەییاکن ی سەدەی ئێستای چین بۆ ڕابەری ئەم ووڵاتە ئامادە کراوە ، ئاماژە دراوە کە هەستیاری جیهانی دژو چینی لە کاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی قوتابیانی زانکۆوە لە مەیدانی تیان ئان مێن لە ساڵی ١٩٨٩ ەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی .

ڕۆیتەرز هەروەها بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی نەناسەوە کە لەگەڵ ناوەڕۆکی ئەم ڕاپۆرتەدا ئاشناییهەیە ڕایگەیاند : بە پیی دۆسیەیەکی نهێنی چین دەبێ خۆی بۆ خراپتری حاڵەت ، تەنانەت بۆ تێکهەڵچوونی مەترسیدار لەگەڵ ئەمریکا ئامادە ببێت 

 

Paylas: