Cîhan
دەزگای هەواڵگری کۆریای باشوور ... ئەنجامی نەشتەرگەری دڵی کیم جوونگ دوورە لە ڕاستییەوە
پەیامی کورد ... دەزگای هەواڵگری کۆریای باشوور ... ئەنجامی نەشتەرگەری دڵی کیم جوونگ دوورە لە ڕاستییەوە .
ئاژانسی هەواڵگری كۆریای باشوور ڕایگەیاند : هیچ ئاماژەیەك نییە بۆئەوەی "كیم جوونگ ئوون" سەركردەی كۆریای باكوور نەشتەرگەری دڵی بۆ كرابێت.
هەرچەندە پێشتر ڕۆژنامەی "دەیلی ئی كیە"ی ئۆپۆزسیۆنی كۆریای باكوور بڵاویكردبوەوە، كە "كیم جوونگ ئوون" لە مانگی رابردوودا نەشتەرگەری بۆ دڵ و موولوولەكانی خوێنی كراوە، بەڵام سەرچاوەكانی هەواڵگری كۆریای باشوور رەتیدەكەنەوە.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی "یوونهاب"ی فەرمی كۆریای باشوور بڵاویكردوەتەوە، دەزگا هەواڵگرییەكانی ووڵاتەكەیان زانیارییان كۆكردوەتەوە و ئاماژە بەوەدەدەن "كیم جوونگ ئوون" هیچ ئاماژەیەكی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵی پێوە دیار نییە و گومانیان هەیە ئەو نەشتەرگەریەی بۆ كرابێت.