دۆزینەوەی بنکەی ئێرانی لە باکووری ئیسرائیل
پەیامی کورد ... میدیاکانی ئیسرائیل لە دۆزینەوەی بنکەیەکی سەربازی ئێران لە دەورووبەری شاری " عەکا " ڕاپۆرتیان دا کە نیشانەکان شاهێدی ئەوە دەدەن کە پاشماوەکانی ئامادەبوونی ئەرتەشی ئێران بە فەرماندەیی کەمبووجیە لەم ناوچەیەیە .
ماڵپەڕی مێژووناسی و ئاسەواری تێل کێسیۆن " Tel Kison " شوێنی ئەم بنکە سەربازییەی دەورانی ئێمپراتووریەتی بەهێزی هەخامەنێشی ناو بردراوە .لە دەورووبەری ساڵەکانی ٥٢٥ ی پێش لە دایک بوونی ئیمپراتووریەتی هەخامەنێشی لەم بنکەیەدا بۆ زاڵ بوون و بەڕێوەبردنی هێزی خۆی لە ناوچەکە سوودی وەرگرتووە . دوای سەرکەوتن و دەست بە سەر دا گرتنی بابل لە ڕیگای کوورۆشەوە هەوڵگەلێک لە هێرشی لەناکاوی ئامازیس ی دووهەم لە فێرعەونەکانی میسر گەیشتە گوێی ئێرانییەکان . یەکگرتووییەکی شاراوە لەگەڵ پاشا لەیدی لە بەرامبەر هەخامەنێشیەکان ڕوویدابوو و هۆکاری نیگەرانی کوورۆش بوو ، بەڵام ڕووداوەکان بە شێوەیەک چوونە پێش کە کوڕی کوورۆش و کاساندان ، ، بەناوبانگ بە کەبووجیە یا هەمان کامبووزیا بەم سەرکەوتنەی یەکەمین پاشی ئێران بوو کە هەم سەرکەوتنی میسر و هەم سەرکەوتنی دەریا لە سەر ناوی خۆی بچەسپێنێت تاکوو بیر و خەیاڵی ئێرانییەکان لە لای ڕۆژئاوای ئێمپراتووریەتی خۆی تا ڕادەیەک ئاسوودەتر بێت
ئەم بنکە ئێرانییە کە لە باکووری ئیسرائیل دا دۆزراوەتەوە لەوانەیە وەکوو شوێنێک بۆ نوێکردنەوە و فەرماندەیی دووبارەی هێزەکانی ئێران لە دەست بە سەردا گرتنی میسر بە کار گیراوە . ئەم بنکەیە کە لە شوێنێکی ستراتیجی دایە کە لە دوای گرتنی میسریش چالاک بووە و بە چالاکییە دیوانییەکانی خۆی بەردەوامی بە کارەکانی خۆی داوە .