Cîhan
دۆزینەوەی ڕەددی دوو فڕۆکەی سەربازی ڕووسی لە دەریای ژاپۆن
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی ڕەددی دوو فڕۆکەی سەربازی ڕووسی لە دەریای ژاپۆن
ئاژانسی هەواڵی یوونهاپی کۆریای باشووری ڕایگەیاند کە دوو فڕۆکەی ڕووسی لە سەر دەریای ژاپۆن ڕەددی دۆزراوەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم دوو فڕۆکەیە لە جۆری ئێڵ - ٣٨ و دژی ژێردەریاییەکانن کە لە سەر ناوچەی سیاستەمی ئاسمانی کە لە لایەن کۆریای باشوورەوە لە دەریای ژاپۆن درووست کراوە فڕیون .
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەرتەشی کۆریای باشوور فڕۆکەکانی ڕووسی چوونەتە ناوچەیەک لە نزیکی ٣٣٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی سێئوول کە نزیکەی ٣٠ خوولەک لەوێ ئیقامەیان هەبوو هەرچەندە ئاژانسی هەواڵی یوونهاپ ڕایگەیاند کە سنووری ئاسمانی ئەم ووڵاتە پێشێل نەکراوە .