TR KU SO
FB X
Cîhan

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، سەرۆکی فینلاند پشکنینی ماددەی هۆشبەری ئەنجام دا

Navas Jan
Admin
📅 20 Ağustos 2022 21:00

پەیامی کورد.. دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، سەرۆکی فینلاند پشکنینی ماددەی هۆشبەری ئەنجام دا

سەرۆکی فینلاند ئاشکرای کرد، پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری ئەنجام داوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکدا بڵاو بووەوە کە لەگەڵ هاوڕێکانی سەما دەکات.

سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلاند دەڵێت، ئەو داوایانەی ئاراستەی کراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ماددەی هۆشبەر «دادپەروەرانە نییە»، بەڵام ئەو پشکنینەی ئەنجام داوە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڤیدیۆیەکی سەرۆک وەزیرانی فینلاند بڵاو بووەوە کە لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە ئاهەنگێکدا سەما دەکات، ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاو بووەوە و هاووڵاتییانی وڵاتەکەی داوایان لێکرد پشکنین بکات بۆ ئەوەی بزانرێت ماددەی هۆشبەری بەکارنەهێناوە.

 

 

Paylas: