Cîhan
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لاڤرۆڤ؛ چاوش ئۆغڵو هەڕەشەی کرد
پەیامی کورد... دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لاڤرۆڤ؛ چاوش ئۆغڵو هەڕەشەی کرد
مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، پاساوی لەشکرکێشی وڵاتەکەی دەبەستێتەوە بە پاراستنی یەک پارچەی خاکی سووریا.
مەولوود چاوشئۆغڵو و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێکەوە قسەیان کرد.
لە بەشێکی کۆنگرەکەدا چاوشئۆغڵو، وتی: پێویستە سووریا لەو "ڕێکخراوە تیرۆریستیانە" پاک بکرێتەوە کە بوونەتە هەڕەشە بۆسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئێمە.
مەبەستی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سووریای دیموکراتە، نەک گرووپە توندڕەوەکانی دیکە.