Cîhan
دوای دەرچوونی ئەمریکا و ڕووسیا لە INF تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەمریکا لە حەفتەکانی داهاتوودا دەست پێدەکات
پەیامی کورد ... دوای دەرچوونی ئەمریکا و ڕووسیا لە INF تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەمریکا لە حەفتەکانی داهاتوودا دەست پێدەکات .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان مایک پۆمپێئۆ بە فەرمی دەرچونی ئەمریکای لە پەیمانی " قەدەغەی مووشەکگەلی مەودا ناوەند " بە ناوبانگ بە INF ڕاگەیاند .
پێنتاگۆن لە مانگی نۆڤەمبەرەوە یەکەمین مووشەکی ئەتۆمی مەودا ناوەندی خۆی تاقی دەکاتەوە .
هاوکات دوای ڕاگەیاندنی فەرمی مایک پۆمپێئۆ لە لاپەڕەی خۆی لە تویتەر ، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ش بە دەرکردنی بەیانیەیەک دەرچوونی فەرمی ئەم ووڵاتەی لەم پەیماننامەیە ڕاگەیاند .