TR KU SO
FB X
Cîhan

دواهەمین ئاماری تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهان ڕادەگەێنین

سارا
Yazar
📅 17 Ağustos 2020 12:55

پەیامی کورد      ...    دواهەمین ئاماری تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهان ڕادەگەێنین

لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢١٠ هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە جیهان تۆمارکراون و کۆی تووشبوانیش گەیشتە ٢١ ملیۆن و ٨٢٦ هەزار کەس، لەسەر ئاستی جیهان ئەمریکا، لەسەر ئاستی ئەورووپا ئیسپانیا و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران زۆرترین تووشبووی پەتاکەیان تێدا تۆمارکراون.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای تووشبوانی کۆرۆنا تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتوەتە ٢١ ملیۆن و ٨٢٦ هەزار و ٧٦٩ کەس، لەو ژمارەیەش ١٤ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٤٤٥ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٧٧٣ هەزار  و ٧٥ توشبوش گیانیانلەدەستداوە. 

لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا پێنج ملیۆن و ٥٦٦ هەزارو ٦٣٢ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، بڕازیل بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و ٣٤٠ هەزار و ١٩٧ بە پلەی دووهەم و هیندستانیش بە تۆمارکردنی دوو ملیۆن و ٦٤٧ هەزار و ٦٦٣ کەس لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت لەڕووی بەرزی ژمارەی تووشبوانەوە.

لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەفریقایی ، ووڵاتی ئەفریقای باشوور بە پلەی یەکەم دێت و ٥٨٧ هەزار و ٣٤٥ تووشبووی تێدا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بە تۆمارکردنی ٣٤٣ هەزار و ٢٠٣ تووشبووی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەری ئەو پەتایەی تێدا دەرکەوتوە، لەسەر ئاستی کیشوەری ئەورووپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لەڕووی بەرزی ژمارەی تووشبوان و تا ئێستا ٣٥٨ هەزار و ٨٤٣ تووشبوو لە ووڵاتەدا تۆمارکراون.

Paylas: