TR KU SO
FB X
Cîhan

دوای لەکارکەوتنی لە عێراق و جیهان ئینستگرام کەوتەوەکار

Navas Jan
Admin
📅 22 Mayıs 2023 15:39

پەیامی کورد... دوای لەکارکەوتنی لە عێراق و جیهان ئینستگرام کەوتەوەکار


تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستگرام لەلای بەشێک لە بەکارهێنەران لە جیهان و عێراق کێشەی بۆ دروستبوو، بەڵام کۆمپانیای مێتای خاوەن تۆڕەکە دەڵێت، ئێستا کەوتووەتەوە کار.

کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، لە بەشێک لە وڵاتان و لای هەندێک لە بەکارهێنەران وێنە و ڤیدیۆی تۆڕی کۆمەڵایەتەیی ئینستگرام کێشەی بۆ دروستبوو.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە لای نزیکەی 200 هەزار بەکارهێنەر کێشەی بۆ دروستبوو، لای هەندێکیشیان بەتەواوی لەکارکەوت.

بەپێی کۆمپانیای مێتا، نزیکەی 54 هەزار بەشداربوویان لە بەریتانیا و 24 هەزاریان لە کەنەدا بوون.

هەروەها بەشێک لەو بەشداربووانەی کێشە لە ئینستگرامیاندا دروستبوو لە عێراق بوون.

بەڵام کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، ئێستا کێشەکە لای سەرجەم بەشداربووان چارەسەربووە و تۆڕی ئینستگرام بەردەستە.

Paylas: