دوایین هەواڵەکانی عەفرین
دەیان شەڕڤانی جیش الثوار وازیان لە شەڕی داعش هێناوە و بەرەو شەڕی عەفرین چوونە.
تورکیا ناحیەى شەڕاى لە عەفرین کۆنتڕۆڵ کرد.
لە دەوروبەری شاری جندرێس 15 ئەندامی تیمە تایبەتەکانی تورکیا کوژران.
ئەردۆگان: لە ٢٥ ڕۆژى ئۆپەراسیۆن ٢٧٨٦ کەسمان کوشتوون و ٤٢ سەرباز و ١٢٤ سەربازى ئۆپۆزسیۆنیش کوژراون.
تەندرووستى عەفرین: لە بۆردوومانى عەفرین ٢١٩ سڤیل کوژراو و ٣٨٦ کەس بریندارن.
ئەوڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی HSD ناسنامەی 8 شەڕڤانی شەهیدی بەرخۆدانی عەفرینی ڕاگەیاند.
ووتەبێژەى دەوڵەتى تورکیا: پڕوپاگندەکان سەبارەت بە کوشتنى خەڵکى سڤیل دوورن لە ڕاستى.
تەندرووستى عەفرین: لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو، ٧ سڤیل کوژراون و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بریندار بوون بە هۆى بۆردوومانەکانى سوپاى تورکیا.
ئەوڕۆ لە گوندی مەتینای شێرا شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانى ڕوویاندا، بەڵام زیانەکانى دیار نین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە پێدانی هاوکاری بە جەنەراڵ شاهین جیلۆ و HSD
ئەوڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا جارێکی تر ناوەندی شاری جندرێسیان بۆردومان کرد.