Cîhan
دوو بوومەلەرزەی بەهێز لە ئێران ڕوویاندا
پەیامی کورد... دوو بوومەلەرزەی بەهێز لە ئێران ڕوویاندا
لە ماوەی کەمتر لە 10 خولەکدا دوو بوومەلەرزەی بەهێز ناوچەیەکی باشووری ڕۆژئاوای ئێرانیان هەژاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 5.6 و 5.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی فین و فارغانی پارێزگای هورمزگانیان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران هەژاند.
بوومەلەرزەی یەکەم کاتژمێر 7:59 و دووەمیش 8:07 خولەك ڕوویاندا، بەڵام زانیاری دەربارەی ئەگەری بوونی زیان ڕانەگەیەندراوە.