TR KU SO
FB X
Cîhan

دوو هاووڵاتی ئێرانی لە نزیک ستۆکهۆڵم بە گومانی هەوڵدان بە کردەوەی تێرۆریستی دەست بەسەرکران

سارا
Yazar
📅 07 Şubat 2024 00:37

پەیامی کورد   ...  دوو هاووڵاتی ئێرانی لە نزیک ستۆکهۆڵم بە گومانی هەوڵدان بە کردەوەی تێرۆریستی دەست بەسەرکران

ئاژانسی میدیایی گشتی سوید بڵاویکردەوە، ژن و پیاوێکی ئێرانی سەربە دەزگای هەواڵگری ئێران کە لەلایەن حکوومەتی سویسراوە لە ساڵی  ٢٠٢٢ دیپۆرتکرانەوە، پلانیان بۆ کوشتنی چەند جوولەکەیەک دانابوو.

لە مانگی (نیسان/4)ی ساڵی 2021 هەریەکە لە مەهدی رەمەزانی و فریشتە سەنافەرید لە دەورووبەری شاری ستۆکهۆڵم بە گومانی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆر دەستگیرکران.

دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەو ژن وپیاوە لە ساڵی 2017 مافی پەنابەرییەتیان وەرگرتوە و خۆیان وەک هاووڵاتی ئەفغانی ناساندووە ، دواتر لە ساڵی ٢٠٢٢ لە سوید دیپۆرتکراونەتەوە بەرەو ئێران، چوونکە هەڕەشەیان لەسەر ئاسایشی نیشتمانی درووستکردوە.

داواکاری گشتی بەرپرس لە دۆسیەی ئەو ژن و پیاوە ئێرانییە ئاماژە بەوە دەکات، ئەوان بڕوایان بەوە هێناوە کە ئەو دوو کەسە بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی ئێرانی لە ووڵاتەکەدابوون و هەڕەشەی ئەمنی مەترسیدارایان لەسەر سوید درووستکردبوو لەبەش ئەوەش دیپۆرتکرانەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە ئەو دوو کەسە ئاشکرا نەکراوە ، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی میدیای سوید ئەو ژن و پیاوە رێنماییان لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە وەرگرتوە بۆ ئەوەی چەند هێرشێک دژی ژمارەیەک جوولەکە لە سوید ئەنجام بدەن.

Paylas: