TR KU SO
FB X
Cîhan

دراوی نێودەوڵەتی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن گەشەی ئابووریی جیهان دادەبەزێنێت

Navas Jan
Admin
📅 04 Aralık 2021 14:50

پەیامی کورد … دراوی نێودەوڵەتی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن گەشەی ئابووریی جیهان دادەبەزێنێت

کریستالینا جۆرجیڤا بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، کە پێشبینی دابەزینی زۆری گەشەی ئابووریی جیهان دەکەن بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی گۆراوی ئۆمیکرۆنەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەتوانێت بە خێراییەکی زۆر بڵاوببێتەوە ئەگەری هەیە کاریگەریی لە متمانەی ئابوریی جیهان بکات، بۆیە پێشبینییەکانمان بۆ گەشەی ئابوریی جیهان دەڵێت کاریگەرییەکانی گۆڕاوەکە لەسەر نەرێنی دەبن.

بەپێی هەڵسەنگاندن و پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، گەشەی ئابوریی جیهان لەمساڵدا 5.9%ـدا دەبێت، لەکاتێکدا گەشەی ئابوری جیهان لە ساڵی داهاتوودا 4.9 دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینییەکانیان لەسەر ئەو بنەمایەیە کە گۆراوی ئۆمیکرۆن بە مەترسیدارترین گۆراوەکانی کۆرۆنا دانراوە کە تائێستا سەریانهەڵداوە و ناشزانرێت چەند گۆراوی دیکە ئەگەری هەیە دەربکەون و مەترسییەکانیان چەند دەبێت.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی گۆراوی ئۆمیکرۆنی بە مەترسیدارترین گۆڕاوی کۆرۆنا داناوە بەراورد بەو گۆڕاوانەی تائێستا سەریانهەڵداوە، هەروەها بەپێی دوایین توێژینەوە مەترسیی دووبارە تووشبوون بە ئۆمیکرۆن لەو کەسانەی پێشتر تووشی COVID-19 بوون سێ هەێندەی تووشبوونەوەیان بە کۆرۆنا زیاترە.

Paylas: