TR KU SO
FB X
Cîhan

درووست کردنی نوێترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری سەربازی لە لایەن ڕووسیاوە ڕاگەێندرا

سارا
Yazar
📅 04 Aralık 2019 15:21

 پەیامی کورد    ...    سەرچاوەکانی سەربازی ڕووسیا لە درووست کردنی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری نوێ لەم ووڵاتەدا هەواڵیدا 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی سەربازی - پیشەسازی ڕووسیادا ڕایگەیاند : پێداچوونەوە بۆ پڕۆژەی درووستکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری نوێی ڕووسیا بە ڕێژەی زیاتر لە ٧٠ هەزار تەن دەکات .تێچووی پەرەپێدان و درووستکردنی ئەم کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زیاتر لە ٤ میلیارد دۆلار تەخمین دەکرێت.

لە حاڵی ئێستادا هێزی دەریای ڕووسیا تەنیا کەشتی  " ئادمیراڵ کۆزێنتسۆف " بە ڕێژەی ٥٩ هەزار ی لە بەردەستە کە لە حاڵی چاککردنەوەیە .

لە هەمان کاتدا سەرچاوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە کە بوودجەی پەرەپێدان و درووستکردنی ئەم کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە لە بەرنامەی ئێستای چەک و تەقەمەنی دەوڵەت دا بۆ ساڵەکانی " ٢٠١٨ - ٢٠٢٧ " پێش بێنی نەکراوە .

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند : تاکوو ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڕیاری نەداوە کە کام یەک لە بەرنامە پێشنیارکراوەکان ، ناوەڕۆکی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە نوێیەکە لە خۆ دەگرێت .

 

Paylas: