TR KU SO
FB X
Cîhan

درووست کردنی " تانکی داهاتوو " بۆ ئەورووپا

سارا
Yazar
📅 01 Mayıs 2020 18:45

پەیامی کورد     ...    درووست کردنی " تانکی داهاتوو " بۆ ئەورووپا

ڕێکەوتن وپەیماننامەی درووست کردنی ئۆتۆمبێلی زرێهی نوێ لە ئەورووپا لە چوارچێوەی دیزاینی Main Ground Combat System (MGCS) لە لایەن دەوڵەتانی فەڕەنسا و ئاڵمانیاوە واژوو کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەرپرسانی ئاڵمانیا و فەڕەنسا دوو ڕێکەوتننامەیان بە ئامانجی درووست کردن و بەدیهێنانی سیستەمی شەڕی ی نوێی هێزی زەوینی - " تانکی ئەورووپایی داهاتوو " یان واژوو کرد کە جێگرەوەی تانکگەلی ئێستا لەوانەش تانکی ئاڵمانی Leopard 2 و تانکی فەڕەنسەوی Leclerc AMX-56  دەبێت .

بە پێی نووسراوی La Tribune ، بڕیار وایە کاری دیزاین کردنی تانکی نوێی ئەورووپا تاکوو ساڵی ٢٠٣٠ بە کۆتایی بگات و لە ساڵی ٢٠٣٥ دا یەکەمین تانکگەلی نوێ ڕادەستی ئەرتەشەکانی ئاڵمانیا و فەڕەنسا بکات .

ئەم ڕێکەوتننامەیە  لە لایەن ئانگرێت کرامپ - کارن باوئێر ، وەزیری بەرگری ئاڵمانیا ، فلۆڕانس پارلی ، هاوتا فەڕەنسەوەییەکەی ئەوەوە واژوو کراوە .بڕیار وابوو ڕێکەوتننامەی درووست کردنی MGCS لە چەند ساڵ پێشتر واژوو بکرێت بەڵام لایەنەکان لە ماوەیەکی دوور و درێژدا نەیانتوانی بەرپرسیاریەتییەکانی خۆیان دابەش بکەن و سەبارەت بە چۆنیەتی هەناردنی ئەم ئۆتۆمبێلە زرێهییە بگەنە ڕێکەوتن .

Paylas: