TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە بەغداد کەوتە خوارەوە

Navas Jan
Admin
📅 16 Nisan 2023 17:33

پەیامی کورد... فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە بەغداد کەوتە خوارەوە

ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بنکەی سەربازی ڤیکتۆریای تایبەت بە هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کەوتە خوارەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە بەشی مەشق و راهێنانی ناو بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

ئاشکراشیانکردووە، “فڕۆکەکە براوە بۆ پشکنین تا ئێستا نازاندرێت تەقەمەنی هەڵگرتووە یان تایبەتبووە بە وێنەگرتن”.

Paylas: