TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێف بی ئای هەڵدەکوتێیتە سەر ماڵی ترەمپ

Navas Jan
Admin
📅 09 Ağustos 2022 18:16

پەیامی کورد... ئێف بی ئای هەڵدەکوتێیتە سەر ماڵی ترەمپ

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە دوێنێ لەلایەن پۆلیسی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی (ئێف بی ئای) ەوە پشکنین بۆ خانووەکەی Mar-A-Lago کراوە لە فلۆریدا.

ترەمپ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە ''لە ئێستادا خانووە جوانەکەم Mar-A-Lago لە پاڵم بیچ لە فلۆریدا گەمارۆ دراوە و لەلایەن گرووپێکی گەورەی ئێف بی ئای-یەوە هەڵکوتاوە سەری و داگیرکراوە، ئەمە کاتێکی تاریکە بۆ گەلەکەمان. پێشتر هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا شتێکی لەو شێوەیەی بەسەردا نەهاتووە''.

ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێف بی ئای قاسەیەکیان شکاندووە و ڕایگەیاند ''ئەم هەڵمەتە ڕانەگەیەندراوە بۆسەر ماڵەکەم دوای کار و هەماهەنگیی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت کارێکی پێویست یان گونجاو نییە''.

ئەسۆشیەتد پرێس بە پشت بەستن بەو کەسانەی زانیاریان لەسەر بابەتەکە هەیە لە هەواڵێکیدا بڵاوی کردەوە کە پشکنینەکەی ئێف بی ئای پەیوەست بووە بە لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی ئەوەی کە ترەمپ کاتێک لە کۆشکی سپی بووە تۆماری نهێنیی بردووە بۆ ئەو خانووەی لە فلۆریدا یان نا.

وەزارەتی دادی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی کرد لەبارەی بوونی تۆماری نهێنیی لە ١٥ سندووقی بەڵگەدا کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن ئیدارەی ئەرشیڤ و تۆمارە نیشتمانییەکانەوە لە Mar-A-Lagoەوە وەرگیراون.

بە پێی یاساکانی فیدراڵی بردنەدەرەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی دەوڵەت لە شوێنە ڕێگەپێدراوەکان، قەدەغەیە.

 

Paylas: