TR KU SO
FB X
Cîhan

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی: لەمانگێكدا 1209 پەنابەرو 35 قاچاخچی دەستگیركراون

Navas Jan
Admin
📅 19 Aralık 2023 15:09

پەیامی کورد... فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی: لەمانگێكدا 1209 پەنابەرو 35 قاچاخچی دەستگیركراون


ئەندامێكی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتوركیا ڕایدەگەیەنێت: لەماوی مانگێدا لایەن هێزە ئەمنیەكانی ناوشارو پاسەوانانی سنوری توركیا 1209 پەنابەرو 35 قاچاخچی دەستگیركراون .

هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتوركیا بڵاویكردەوە: لەماوی مانگێدا لەسنوری شاری ئەدرنا لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ناوشارو پاسەوانانی سنوری توركیا 1209 پەنابەرو 35 قاچاخچی دەستگیركراون بەپێی لێدوانی ئەمنی شارەكە پەنابەرەكان ڕەوانەی ناوەندی دیپۆرت كردنەوە كراون و قاچاخچیەكانیش ڕەوانەی دادگا كراون.

وتیشی: ڕێكەوتی 17/12/2023 لەناوچەكانی بۆدرۆم و داتچا سەر بەشاری مۆغەڵا لەدوو كاتی جیاوازدا 48 پەنابەر دەستگیركران ، ڕێكەوتی 17/12/2023 لەناوچەی كۆشاداسێ سەر بەشاری ئایدن 51 پەنابەر لەبەلەمێكی چوپدا ڕزگاركران كە بەهۆی لەكاركەوتنی بزوێنەری بەلەمەكەیانەوە ژیانیان كەوتبووە مەترسیەوە .

Paylas: