فیدراسیۆنی پەنابەران: منداڵێک لەبەر برسێتی و تینوێتی لە دەریایی ئیجە گیانی لەدەستدا
پەیامی کورد... فیدراسیۆنی پەنابەران: منداڵێک لەبەر برسێتی و تینوێتی لە دەریایی ئیجە گیانی لەدەستدا
لجین ئەحمەد ناسیف منداڵێکی تەمەن چوار ساڵی پەنابەری سووری، لە دەریای ئیجە لەبەر برسێتی و تینوێتی گیانی لەدەستدا.
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: لجین لەگەڵ دایکی و باوکی لە کەمپی مەحمرەی عەکاریە لە لوبنان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا بەڕێکەوتبوون بەلەمەکەیان لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەکاردەکەوێت بەهۆی نەمانی خواردن و ئاوی خواردنەوە لەسەر بەلەمەکە لجینی تەمەن چوار ساڵ لە برسی و تینوێتیدا ژیان لە دەست دەدات.
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران دەڵێت: سەرەتا یۆنان خۆی بە دوور گرتبوو لە ڕزگارکردنیان، بەڵام دواتر بەهۆی زۆری فشارەوە بۆ سەر پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان ناچارکران پەنابەرەکانی تر ڕزگار بکەن وە بیان بەن بۆ دوورگەیەکی یۆنانی.