TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەی ئێف ١٦ی عێراقی بنکەی داعشیان لە دێرەوۆر بۆردوومان کرد

سارا
Yazar
📅 12 Aralık 2018 19:08

فڕۆکەی ئێف ۱٦ی عێراق بنکەی داعشییەکانی لە دێرەزووری سووریا بە تووندی بۆردمان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئەلنەهرەین، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی عێراق ڕایگەیاند کە فڕۆکە عێراقییەکان بنکەی داعشییەکانیان لە دیرەزوور بە خەستی بۆردمان کردووە.

لەم ڕاگەێندراوە هاتووە: بە فەرمانی ئەرکانی گشتی هێزەکانی عێراق، فڕۆکەی ئێف ۱٦ۍ عێراق دوای وەرگرتنی زانیاری ورد ناوچەی سووسێ لە سووریایان بۆردمان کردووە. فڕۆکەکانی عێراق دوو ئامانجیان پێکاوە کە یەکێکیان حەشارگەیەکی داعشییەکان بوو کە تێیدا ۳۰ کەس کوژراوە. ئامانجی دووهەمیش حەشارگەیەکی دیکەی داعشییەکان بوو کە ۱٤ تیرۆریست تێیدا کوژراون.

لە درێژەدا هاتووە: بە پێی زانیارییەکان هەر دوو حەشارگاکە خاپوور بووە و فڕۆکە عێراقییەکان بە سڵامەت گەڕاونەتەوە.

Paylas: