Cîhan
فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند چەکدارێکی داعشیان کردە ئامانج
پەیامی کورد... فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند چەکدارێکی داعشیان کردە ئامانج
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە، دوای هێرشەکەی ڕۆژی دووشەممەی فڕۆکەکانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا، هێزە ئەمنییەکان تەرمی شەش چەکداری داعشیان دۆزییەوە.
ڕۆژی دوو شەممە چەند فڕۆکەیەکی جۆری (F_16)ی عێراقی هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر 4 مۆڵگەی داعش لە نزیک گوندی شێخ یوونس لە پارێزگای نەینەوا ئەنجام دا.
دوای هێرشەکە هێزەکانی سوپای عێراق هەڵمەتێکی کێو ماڵ کردنیان بۆ شوێنی هێرشە ئاسمانییەکە ئەنجام دا و تێیدا تەرمی شەش چەکداری داعشیان دۆزییەوە.
جێی باسە لەنێو مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش چەندان پارچە چەک و مووشەک و بۆمب و چەندان کەلوپەلی تری سەربازی و پێداویستی تیرۆریستان دۆزرایەوە و هەر لە شوێن کە دەست یان بەسەردا گیرا و لەناوبران.