Cîhan
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ١١ ئامانجی حەماس بۆردومان دەکەن
وتەبێژی سووپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانیان ١١ ئامانجی سەر بە حەماس-یان بۆردوومان کردووە.
لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا ئاڤیشای ئادرێ، ووتەبێژی سووپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆیدا ڕایگەیاند، “فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ٢ سەربازگەی سەر بە هێزەکانی حەماس و ٩ ئامانجی دیکە بۆردوومان کران کە بەمەبەستی درووستکردنی چەک بەکاردەهێندران”.
هاوکات ڕایگەیاند کە هێرشی فڕۆکە جەنگیەکان وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ بالۆن و کۆلارە سووتاوەکانی بەشی کەرتی غەززە بۆ سەربازانی ئیسرائیل ئەنجامدراوە.
لەلایەکی دیکەوە شایەتحاڵانی ڕووداوەکە ئاشکرایانکرد کە سووپای ئیسرائیل بە ١٢ مووشەک ٣ خاڵی سەر بە حەماسی بۆردوومان کردووە. ڕاشگەیندراوە کە بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووە.