Cîhan
فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە عێراق تێكشكا
پەیامی کورد... فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە عێراق تێكشكا
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا تێكشكانی فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمریكیی بێفڕۆكەوانی لە نزیك بنكەی سەربازیی بەلەد ئاشكراكرد.
واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكی لە پێنتاگۆن رایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە نزیك بنكە بەلەدی ئاسمانی لە عێراق تێكشكاوە. بەبێ ئەوەی جۆرەكەی ئاشكرابكات.
ئەوەشی وت، “هێزە ئەمنییەكانی عێراق فڕۆكەكەیان گەڕاندووەتەوە”.
بەڵام هیچ زانیارییەكی دیكە لەبارەی هۆكاری رووداوەكە و زیانەكانی ئاشكرانەكراوە، بەپێی وتەی بەرپرسەكە لێكۆڵینەوە دەكرێت.