Cîhan
فڕۆكەیەكی ڕووسیا بە ٢٨ سەرنشینەوە دیار نەماوە
پەیامی کورد … فڕۆكەیەكی ڕووسیا بە ٢٨ سەرنشینەوە دیار نەماوە
میدیاكانی روسیا بڵاویانكردەوە، كە لە نیمچە دوورگەی كامچاتكا پەیوەندی لەگەڵ فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری جۆری AN-26 پچڕاوە.
ئاژانسەكانی هەواڵ لە رووسیا بە پشت بەستن بە دەزگای راگەیاندنی وەزارەتی دۆخە لەناكاوەكانی رووسیا بڵاویان كردووەتەوە كە لە كاتی دیاریكراودا نەتوانراوە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری جۆری AN-26 ببەستن كە لە نیمچە دوورگەی كامچاتكا و لە شاری پێترۆپاڤلۆسك بەرەو شاری پالانا گەشتی كردووە.
لە هەواڵەكەدا باس لەوە كراوە كە لە فڕۆكەكەدا، ٢٢ گەشتیار و شەش تیمی فڕۆكەوانی هەن و بە هێلیكۆپتەر و فڕۆكە دەستكراوە بە كاری گەڕان و رزگاركردن.
هاوكات باس لەوەشكراوە، كە بە ئەگەرێكی زۆر ئەو فڕۆكەیە كەوتبێتە خوارەوە.