فڕۆكه‌یه‌ك له پایته‌ختی نیپاڵ كه‌وته خواره‌وه
فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له فڕۆكه‌خانه‌ی كاتاماندۆی پایته‌ختی وڵاتی نیپاڵ به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی كه‌وته خواره‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رنشینان بوونەتە قوربانیی.
وته‌بێژی سوپای نیپاڵ رایگەیاند به‌هۆی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەیەکی نەفەر هەڵگر 50 كه‌س کوژراون و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون، جیا له‌وه‌ش شایه‌تحاڵان وتوویانه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له لاشه‌ی فڕۆكه‌كه هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی نیپاڵ ئه‌م فڕۆكه‌یه 67 سه‌رنشینی هه‌بووه و 4 كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاریشی تێدابووه، به‌ڵام تا ئێستا ئاماری وردی قوربانییانی رووداوه‌كه له‌به‌رده‌ست نییه، هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی ئاماری تیمی فریاگوزاری تا ئێستا 17 كه‌س رزگار كراون.
ئه‌م فڕۆكه‌یه كه له‌سه‌ر هێڵێكی ئاسمانی به‌نگلادیش بووه و له داكای پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌وه هاتبوو، له‌كاتی نیشتنه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی تریبۆڤانی كاتماندۆ له باندی فڕۆكه‌خانه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و ئاگری گرتووه.
فڕۆكه‌كه به قورسی تێكشكاوه و بووه‌ته هۆی زیانی زۆر بۆ باندی فڕۆكه‌خانه‌كه.