TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەخانەیەکی سەربازی سوریا بۆردومان دەکرێت

نەهرۆ
Editor
📅 09 Nisan 2018 14:54

فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی سەر بەحکومەتی سوریا بەموشەک بۆردومان دەکرێت و  کوژراو و بریندار هەیە، تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی سوریا، فڕۆکەخانەی تەیفور لە پارێزگای حمسی سوریا، بە مووشەک بۆردومان کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی سوریا هەشت مووشەکیان لە ئاسمانەوە خستووەتە خوارەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵیش باس لەوەدەکەن، کە ژمارەیەک کوژراو و بریندار لەفڕۆکەخانەکە هەن، بەڵام تا ئێستا هیچ ژمارەیەک ئاشکرا نەکراوە. 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە، بەڵام دوای کیمیابارانکردنی شاری دوما لە غوتەی رۆژهەڵات، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سوریا "ئاژەڵە و باجێکی گەورە دەدات.
 

Paylas: