فڕینی بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە سەر بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ەوە
پەیامی کورد ... فڕینی بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە سەر بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ەوە .
بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی بی - ٥٢ ی ئەمریکا ئەمساڵ دووهەمین فڕینی خۆیان لە سەر بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ئەنجام دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند : دوو بۆمب هاوێژی ستراتیژیکی بی - ٥٢ ی ئەمریکی دووهەمین فڕینی خۆی لە ئەمساڵدا بە سەر بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ەوە ئەنجام دەدەن تاکوو توانایی هێڵانەوە وبەرگری خۆیان نیشان بدەن .. ئەم فڕینە لە ١٧ ی جانیوەری ٢٠٢١ دا ئەنجام بوو و لە ماوەی دوو مانگ دا دەبێتە پێنجەمین فڕینی ئەم بۆمب هاوێژانە . دواهەمین فڕینی شیان لە بەرواری ٦ی جانیوەری ئەنجام درابوو .
ژەنەڕاڵ فرانک مەکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند : جێگیر بوونی ماوە کورتی داراییە ستراتیژیکییەکان بەشێکی گرینگ لە سیاسەتی بەرگری ئێمە لە ناوچەکەیە .
بە ووتەی ئەو ، ئەمە پەیامێکی ڕوون و سازگارە لە ئاست و مەودای ئۆپراسیۆنەکانیان بە دۆستان و بە تایبەت بە دوژمنەکان .