فڕینی فڕۆکەگەلی سیخوڕی ئەمریکی لە نزیکی بنکەکانی ڕووسیا لە سووریا
پەیامی کورد ... فڕینی فڕۆکەگەلی سیخوڕی ئەمریکی لە نزیکی بنکەکانی ڕووسیا لە سووریا .
دوو فڕۆکەی سیخوڕی P-8A Poseidon و Aries II هێزی دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی ١٢ ی جوون پەروازگەلێکی شناسایی درێژخایەنی لە نزیکی بنکەکانی ڕووسیا لە سووریا ئەنجام داوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، فڕۆکەی دژە ژێردەریایی P-8A Poseidon لە نزیکی بنکەی لۆجێستیکی هێزی دەریایی ڕووسیا لە بەندەری تەرتووس ی سووریا فڕیون .
ئەم فڕۆکەیە بە دووری نزیکەی ٢٧ کیلۆمەتری لە کەنارئاوی سووریا نزیک بووەتەوە و لە درێژایی خەتی سنووری نزیکەی ١٢ مایلی دەریایی لە سنووری سووریا پەروازی ئەنجام داوە کە تەنیا ٢٤ کیلۆمەتر لە کەنارئاو دووری هەیە .
لە هەمان کاتدا ، فڕۆکەی Aries II لە نزیکی بنکەی ئاسمانی حۆمەیمیم و بنکەی هێزی دەریایی ڕووسیا لە بەندەری تەرتووس لە دووری ٥٠ - ٦٠ کیلۆمەتری لە کەنارئاوەکانەوە فڕینی هەبووە .
جێگای ئاماژەدانە کە ئەمە لانیکەم پێنجەمین فڕینی فڕۆکەگەلی سیخوڕی هێزی دەریایی ئەمریکا لە نزیکی بنکەکانی ڕووسیا لە سووریایە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەنجام دراوە