فینلاند بوو به سی و یەکەمین ئه‌ندامی ناتۆ
پەیامی کورد...فینلاند بوو به سی و یەکەمین ئه‌ندامی ناتۆ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فینلاند بوو بە سی و یەکەمین ئەندام له ریزه‌كانی رێكخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناسراو به (ناتۆ) و ئاڵای رێكخراوه‌كه له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی به‌رگریی فینلاند به‌رزكرایه‌وه.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه: بەڵگەنامەکان لەبارەی ئەندامبونی فینلاند لە ناتۆ، رادەستی حكومه‌تی هیلسنكی كراوه، باسیان له‌وه‌شكردوه كه هۆكاری وه‌رگرتنی فینلاند له رێكخراوه‌كه جەنگی ئۆکرانیا بوو.
له‌وباره‌یه‌وه ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، بەڵگەنامەکانی تایبەت بە ئەندامبوونی فینلەندا لە ناتۆ رادەستمان کرا، لە ئێستادا دەتوانین بڵێین ئه‌و وڵاته 31مین ئەندامی پەیمانی باکوری ئەتڵەسییە.
هاوكات ریشی سوناك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له ته‌واوی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی ناتۆ كرد، بۆ به‌ئه‌ندامبوونی سویدیش هه‌نگاو بنێن و بڕیاربده‌ن.