TR KU SO
FB X
Cîhan

فینلاند نۆ سیاستمەداری ڕووسیا لە وڵاتەکەی دەردەکات

Navas Jan
Admin
📅 07 Haziran 2023 14:11



پەیامی کورد... فینلاند نۆ سیاستمەداری ڕووسیا لە وڵاتەکەی دەردەکات

وەزارەتی دەرەوەی فینلاند رایگەیاند، بانگهێشتی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە هێلسینکی کراوە و بڕیاری دەرکردنی نۆ کارمەندی باڵیۆزخانەی روسیای لە وڵاتەکە پێ راگەیەندراوە.

لەو راگەیەندراوەی کە لە هەژماری وەزارەتەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە بڕیاری دەرکردنەکە دوای گومانکردن لەو نۆ کارمەندە هاتووە بەوەی ئەفسەری هەواڵگریی بن.

لای خۆیەوە حکومەتی فینلاند لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وڵاتەکەی نۆ کەس کە لە باڵیۆزخانەی روسیا کار دەکەن دەردەکات بەهۆی هەڵسوکەوتکردنیان بە سیفەتی هەواڵگریی.

Paylas: