TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕانس ٢٤ : بە ئەگەری زۆر پاپا فڕانسیس لەگەڵ ئایەتۆڵلا سیستانی دیدار و چاوپکەوتن ئەنجام دەدات

سارا
Yazar
📅 28 Ocak 2021 19:46

پەیامی کورد      ...   فڕانس ٢٤  : بە ئەگەری زۆر پاپا فڕانسیس لەگەڵ ئایەتۆڵلا سیستانی دیدار و چاوپکەوتن ئەنجام دەدات

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسەوی ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند پاپا فڕانسیس لە مانگی مارس سەفەری عێراق دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ئاژانسە میدیاییە فڕانس ٢٤ ڕایگەیاند : بە ئەگەری زۆر پاپا فڕانسیس لەگەڵ ئایەتۆڵلا سیستانی لە نەجەفی ئەشرەف لە ئەگەری ڕوودانی ئەم سەفەرە دیدار و چاوپکەوتن ئەنجام دەدات .

جێگای ئاماژەدانە نووسینگەی ئایەتۆڵلا سیستانی تاکوو ئێستا لەمبارەیەوە هیچ هەواڵێکی ڕەت کردنەوە یا خود پشتڕاست کردنەوەی ڕانەگەیاندووە .

 

Paylas: