Cîhan
فەڕەنسا : دژ بە سیاسەتەکانی ماکرۆن خۆپیشاندانی بێ وێنە لەو ووڵاتە بەڕێوە دەچێت
له ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا لە 80 شار دژی سیاسه‌ته‌كانی " ئێمانۆئێل ماكرۆن " سهروکكۆماری ئەو ووڵاتە،ڕژانە سەر شەقام و له‌ژێر ناونیشانی "لافاوی مرۆڤ" دا، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن زیاتر له 60 سه‌ندیكا و پارتی سیاسییه‌وه بەڕێوەدەچێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، سه‌ندیكا و ڕێكخراو و پارته سیاسییه‌كان له 80 شاردا لەگەڵ پاریسی پایته‌ختی ئەو ووڵاتەش ، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
سەرۆککۆماری فەڕەنسا ، دوێنێ سەبارەت بەو ناڕه‌زایی و مانگرتنانه كه سێ مانگه لهووڵاتهكهی به‌رده‌وامی هەیە گوتی، "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ کێشە بخه‌نه به‌ردەم كاروباری وڵاته‌كه‌مان، سه‌ركه‌وتوو نابن. هیچ شتێك ناتوانێ من ڕاگرێت ، ڕیفۆرم و پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت وه‌ك خۆی جێبه‌جێ دەکرێت و ئارامی ده‌سته‌به‌رده‌كرێت".