TR KU SO
FB X
Cîhan

فەڕەنسا داوا لە ئەمریکا دەکات کۆتایی بە گەمارۆوەکانی دیوانی نێودەوڵەتی بێنێت

سارا
Yazar
📅 04 Eylül 2020 14:59

پەیامی کورد    ...   فەڕەنسا داوا لە ئەمریکا دەکات کۆتایی بە گەمارۆوەکانی دیوانی نێودەوڵەتی بێنێت

فەڕەنسا جاریکی دیکە داوای لە ئەمریکا کرد کۆتایی بە گەمارۆوەکانی سەر ئەندامانی دیوانی نێودەوڵەتی بێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک دیوانی نێودەڵەتی کەیفەری کە ئەرکی پێداچوونەوەیە بە جەنایاتی شەڕ و جەنایەت و تاوان لەدژی مرۆڤایەتی یە و بە تەواوی نیودەوڵەتییە بە نوێترین بابەت بۆ گێرەو کێشەی نێوان ئەمریکا و ئەورووپا ی لێهاتووە . ئەمریکا ئەم دیوانەی بە پالپشتی کردن لە دوژمنانی خۆی تاوانبار کردووە لەبەر ئەوەی کە نیازی هەبووە دەربارەی تاوانی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لێکۆلینەوە بکات .

ئێستا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا داوای لە ئەمریکا کردووە دەست لە گەمارۆوەکانی ئەم دیوانە هەڵبگرێت . لۆدریان ووتوویەتی ئەمریکا لە ئیستا دا بووەتە ووڵاتێک کە ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتی یانە کە خۆی لە دامەزراندنی بەشداری هەبووە هێرش دەکات 

لۆدریان لە گەمارۆدانی خاتوو فاتۆ بن سۆدا دادستانی باڵای دیوانی نێودەوڵەتی کەیفەری و چەند ئەندامی دیکە ی ئەوان لە لایەن ئەمریکاوە ڕەخنەی گرت و ئەوەی بە بەرەڕووبوونەوەی ڕۆحی چەند لایەنە و سەربەخۆیی دادگا نێوەدەوڵەتییەکان ناو برد .

Paylas: