TR KU SO
FB X
Cîhan

فەڕەنسا ڕایگەیاند یەکێک لە ئەندامانی پلە باڵای " القاعیدە " ی لە ئەفریقیا کوشتووە

سارا
Yazar
📅 21 Ekim 2021 22:42
پەیامی کورد    ...  فەڕەنسا ڕایگەیاند یەکێک لە ئەندامانی پلە باڵای " القاعیدە " ی لە ئەفریقیا کوشتووە .

یەکێک لە ئەندامانی پلە باڵای گرووپی القاعیدە لە ئەفریقیا کوژرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ، ئەرتەشی فڕانس " ناسر ئەلتیرگۆیی " یەکێک لە ئەندامانی پلە باڵای ئەلقاعیدە لە ئەفریقیا و لە ڕابەرانی گرووپی " کتائب سرمە " ی لە بۆمبارانێکی ئاسمانی دا لە ووڵاتی مالی کوژراوە .

فەڕەنسا ئۆپراسیۆنی کوشتنی ئەم تێرۆریستەی لە ماوەی ئۆپراسیۆنێکی خۆیدا لە باشووری ناوچەی کەنارئاو - بریتی لە ٥ ووڵاتی ئەفریقی - بە ناوی ئۆپراسیۆنی بارخانەی ئەنجام داوە . بە پێی ئەم بەرپرسیارییە ، فەڕەنسا ٥ هەزار هێزی لە ووڵاتی مالی و هەندێک ناوچەی لە ووڵاتانی دیکەی جێگیر کردووە . فەڕەنسا دەلێ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تەکفیرییەکان ئەم ئۆپراسیۆنەی ڕێک خستووە .

Paylas: