فەرەنسا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی: بە زوترین کات ئێران جێبهێڵن
پەیامی کورد... فەرەنسا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی: بە زوترین کات ئێران جێبهێڵن
بەهۆی مەترسی دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و ئارەزوومەندانە لە ئێران، فەرەنسا داوا لە هەموو هاوڵاتییانی فەڕەنسی کراوە بەوانەشەوە کە خاوەنی دوو رەگەزنامەن کە بەهۆی مەترسی دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و ئارەزوومەندانە لە ئێران، بەزووترین کات ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، ئەم مەترسییە ئەوانەش دەگرێتەوە کە بەمەبەستی گەشت سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن و دەشڵێت '' کە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران لە حاڵەتی دەستگیرکردن یان دەستبەسەرکردندا، مافە سەرەتاییەکان و ئاسایشی هاوڵاتییانی خۆی دەستەبەر ناکات''.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئێران دان بە دوو رەگەزنامەدا نانێت و بەرپرسانی کونسوڵگەری پەیوەندییان لەگەڵ هاوڵاتییانی فەڕەنسی خاوەن دوو رەگەزنامەدا سنووردار کردووە.
ئەمەش پاش ئەوە دێت، کە دوای دەستگیرکردنی ژن و مێردێکی فەرەنسی دانپێدانان بەوەی کە سیخوڕن ڕاگەیاندنی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، ئەو دوو هاوڵاتییە فەڕەنسییە بە زۆرە ملێ پێیان گوتراوە بڵێن کە سیخوڕن و دانپێدانانەکانیان راست نین.