TR KU SO
FB X
Cîhan

فەرەنسا بڕی (٥٠) ملیۆن یۆرۆ هاوکاری سوریا دەکات

نەهرۆ
Editor
📅 19 Nisan 2018 14:42

دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ ژمارەیەک لەڕێكخراوە ناحكومیەكاندا، ئیمانوێل ماكرۆن، ئاشکرایکرد، کە فەڕەنسا بڕی (٥٠) ملیۆن یۆرۆ یارمەتی مرۆیی بۆ سوریا تەرخان دەكات.

لە هەژماریتایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ئیمانوێل ماكرۆن سەرکۆ فەرەنسا بڵاویکردووەتەوە، "ئەو ڕێكخراوە ناحكومییەكانم كۆكردەوە كە لەسوریا كاردەكەن، کە فەڕەنسا بەرنامەیەكی بەپەلە پێك دەهێنێت بە بڕی (٥٠) ملیۆن یۆرۆ بۆ یارمەتییە مرۆییەكان".

لای خۆشیەوە ئۆفیسەکەی ماکرۆن ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەو بڕە پارەیە دەدرێت بە ڕێكخراوە ناحكومییەكان و ڕێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە سوریادا كاردەكەن، بۆ ئەوەی بگاتە دەستی گەلی سوریا.

باس لەوەشکراوە، کە لە كۆشكی ئیلیزێ زیاتر لە (٢٠) رێكخراوی ناحكومی لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ ماکرۆن بەشداریانكردووە ، کە زۆریەک لەرێکخراوە مرۆییەکانی  جیهانییەکانی تێدابوو.

Paylas: