Cîhan
فەرەنسا؛ لە مانگى حوزەیرانەوە تا ئێستا نزیکەى چوار هەزار کەس دەستگیر کراون
پەیامی کورد... فەرەنسا؛ لە مانگى حوزەیرانەوە تا ئێستا نزیکەى چوار هەزار کەس دەستگیر کراون
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دادی فەرنسا، ژمارەی زیندانیان لەو وڵاتە، ئاستێکی پێوانەییان تۆمار کردوە و ئاماژەى بەوەش کردوە: لەماوەى مانگی حوزەیرانی رابردو تا کۆتایی تەمموز، ژمارەى زیندانییان لەو وڵاتە گەیشتوەتە 74 هەزار و 513 کەس.
لای خۆیشیەوە رۆژنامەی لوباریزیان، رایگەیاند: فەڕەنسا بۆ جاری شەشەم لە ماوەی چەند مانگێکی کەمدا، ئاستی پێوانەیی لە زیندانکردن تۆمار کردوە.
هاوکات وەزیری ناوخۆی فەڕەنساش ئاشکرایکردوە لە 19 حوزەیرانەوە تا ئێستا، پۆلیس سێ هەزار و 800 کەسی لەماوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا دەستگیر کردوە.