Cîhan
فەرەنسا، ئەمڕۆ کۆنفرانسی سوریا بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی نیسان 2018، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا لەبارەی سوریا بەڕێوەبچێت.
بە گوێرەی ئاژانسە هەوالیەکانی فەرەنسا، یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ لە برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا، کۆنفرانسێکی دوو رۆژە لەبارەی سوریا، دەستپێدەکەن.
بە پێێ زانیارییەکان، ئامانجی سەرەکی ئەم کۆنفرانسە، یارمەتیکردنی سوریا لە رووی داراییەوەیە. دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی جنێف یەکێکی دیکە لە تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم کۆنفرانسەیە.
بەرپرسانی ئەوروپی هیوادارن لەم کۆنفرانسە دوو رۆژەدا، بڕی ٦ ملیار دۆلار، وەک یارمەتی بۆ سوریا تەرخان بکەن.