"فەرەنسا، چەند رۆژی داهاتوو بڕیار لەسەر سوریا دەدات"
سەرۆکی فەرەنسا کە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبوویەوە رایگەیاندووە، کە لەدوای راوێژی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا سەبارەت بە وەشاندنی گورزی سەربازی بۆ سەر كارگەكانی چەكی كیمیایی لە سوریا بڕیار دەدەن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەكردووە، کە ئەو هێڵە سوورانەی فەرەنسا لەگەڵ هێزەكانی دیکە دیاریانكردووە هیچ پەیوەندییەكی بە مشتومڕەكانەوە نییە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئیمانوێل ماكرۆن باسی لەوەشکردووە، کە ئەگەر بڕیاردرا بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی ئەوا حكومەتی سوریا ناگرێتەوە، بەڵكو تەنها كارگەكانی چەكی كیمیایی حكومەتی سوریا دەكرێتە ئامانج.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەپێی زانیارییەکان، سەردانی بن سهلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ پاریس، ناکۆکی زۆری لهدیدار لهگهڵ بهرپرسانی فەرەنسای لێکهوتووهتهوه، بۆیە سەردانەکەی بەسەرکەوتوو باس نەکراوە.