TR KU SO
FB X
Cîhan

فەرمانی دۆناڵد ترامپ بۆ ئاماداکردنی ڕاپۆرتێک لە دژی ڕووسیا

سارا
Yazar
📅 30 Ekim 2018 13:29

دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا ، فەرمانی کردووە بە وەزارەتی دەرەوەی ووڵاتەکەی تاکوو ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێشێلکردنی پەیمانی نەهێشتنی ڕاکێت گەلی مەودا کورت و ناوەندی لە لایەن ڕووسیاوە ئامادە بکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووکان ، فەرمانی بە وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتە کردووە تاکوو بە هاوکاری وەزیری بەرگری ، وەزیری دارایی و ئابووری ، و سەرۆکی زانیاری نەتەوەیی ، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پەیمانی نەهێشتنی ڕاکێت گەلی مەودا کورت و ناوەندی بۆ کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووکان ئامادە بکەن .

ئەم بەڵگانە هەروەها سەبارەت بە پێشێلکردنی لە ناکاوی ئەم پەیمانەیە لە لایەن ڕووسیاوە ، هەروەها هەندێک ووڵام لە خۆ دەگرێت .  

پێشتر دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ، ڕایگەیاندبوو کە ویلایەتە یەکگرتووکان نایەوێ پەیمانی نەهێشتنی ڕاکێت گەلی مەودا کورت و ناوەندی ، لە حاڵێکدا کە مۆسکۆ ئەم پەیمانەی پێشێل کردووە لە بەرچاوبگرێت . ئەو هەروەها ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووکان لەم پەیمانە دەچێتە دەرەوە .  

Paylas: